ئەگەری هێرشێكی كتوپڕی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و كەنداو هەیە

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل هۆشدارییان دا لە ئەگەری هێرشی موشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو، لە كاتێكدا جیهان چاوەڕوانی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات لەبارەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر تاران یان ئەگەری گەیشتن بەرێككەوتن.

ڕۆژنامەی جیرۆزالم پۆستی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، ئەو هۆشدارییانە دوای هەڵسەنگاندنە ئەمنییەكان هاتوون كە بەرپرسانی باڵای سەربازی و یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل تێیدا بەشداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكان، ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە تاران بەر لە هەر كردەوەیەكی نوێی ئەمریكا یان ئیسرائیل هێرشی پێشوەختە ئەنجام بدات، بە ئامانجی گۆڕینی هاوسەنگی بەرگری و سەپاندنی واقیعی نوێ لە ناوچەكەدا.

بەپەلە