شارپرێس:
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا لەهەموو فڕۆکەخانەکان کراوەتەوەو جووڵەی ئاسمانی بەگوێرەی رێکارە فەرمییەکان دەستیپێکردوەتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاویکردەوە، بەتەواوەتی ئاسمانی عێراق بەڕوی گەشتە هاتوەکان و ڕۆشتوەکاندا لەسەرجەم فڕۆکەخانەکان کراوەتەوە، ئەمەش دوای ماوەیەک لەداخستنی کاتی بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی جوڵەی فڕۆکەوانی بەپێی رێکارە کارگێڕییە پەسەندکراوەکان دەبێت و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام دەبن لەچاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئاسمانی عێراق.
باسی لەوەکرد، لەرێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاران لەهەر گۆڕانکاری و پێشهاتێکی نوێی پەیوەست بەجوڵەی ئاسمانی ئاگادار دەکرێنەوە.