ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرت.


کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە،  لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەپێناو هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرتوە.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەگەر هێرشەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بن، ئەوا هێرش دەکەنە سەر باشوری بەیروت و ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک لە سنووری باکوورەوە بکرێتە سەری.