پاكستان گەڕێكی دیكەی دانوستاندنى نێوان ئێران و ئەمریكای ڕاگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەنێوان تاران و واشنتن، لەرێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بەردەوامن.


لەدوای ڕاگرتنی جەنگ لەنێوان شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەنێوان تاران و واشنتن، کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بەگرژییەکان و جەنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەرێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بەردەوامن، سەرەڕای پەرەسەندنی سەربازی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر وتی،"ڕاوێژە دیپلۆماسییەکان بەشێوەیەکی سروشتی لەهەموو بارودۆخێکدا بەردەوام دەبن".

هەر ئەمڕۆش دوای ئەوەی لەشەوی ڕابردوەوە جەنگەكە لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا دەستیپیكردبۆوەو لەلایەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە كە داوای لەهەردولا كرد جەنگەكە ڕابگرن، جەنگ بەتەواوی ڕاگیرا.