شارپرێس:
پسپۆڕانی داراییو ئابوریی هۆشداری توند دەدەن لەپشتبەستنی تەواوی عێراق بەداهاتی نەوت، کە وڵاتەکەی گۆڕیوە بۆ "دەوڵەتی موچە"و لەکاتی هەر قەیرانێکی نێودەوڵەتیدا دارایی گشتیی ڕوبەڕوی مەترسی پەککەوتن دەکاتەوە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتە ئابورییەکان، شەڕو گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەدژی ئێران بوەتە هۆی پەککەوتنی جوڵەی دەریاوانی لەگەروی گرنگی هورمز، ئەم دۆخە هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ کەمتر لە800 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزاندوە کە زیانی ڕۆژانەی بەبڕی 128 ملیۆن دۆلار لەداهاتی وڵات داوە.
مەترسی سەرەکی لەوەدایە کە حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بەنۆ ترلیۆن دینار (608 ملیار دۆلار) هەیە تەنها بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینانو چاودێری کۆمەڵایەتی.
ئابوریناسان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر ئەم قەیرانە بەردەوامبێت، حکومەت ناچاردەبێت پەنا بۆ ڕێکاری توندی وەک بەکارهێنانی یەدەگی دراوی بیانی، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانو کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان ببات، چونکە داهاتی نانەوتی لەوڵاتدا زۆر لاوازە.