شارپرێس:
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق خێرایی ئینتەرنێتی بەرێژەی 20% زیادکرد، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتی ناچاركرد خێرایی ئینتەرنێتەكەیان بۆ 50 مێگابایت لەچرکەیەکدا بەرزبكەنەوە.
مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندنی عێراق، لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت (وەک ئێیەرسلینک، تۆرۆس، ئای کیو، عێراق سێڵ، رێگەی سورەیا) بڕیاری لەسەر زیادکردنی خێرایی ئینتەرنێتی کێبڵ (FTTH) بۆ هەموو بەشداربوان بەهەمان نرخی پێشوو.
لەكاتێكدا خێرایی ئینتەرنێت، پێشتر 35 بۆ 40 مێگابایت بوو لەچرکەیەکدا، بەڵام ئێستا بەگزێرەی بڕیارەکە نابێت لە 50 مێگابایت کەمتر بێت و بەبێ ئەوەی نرخ زیادبكرێت.
نرخی مانگانەی ئینتەرنێت بۆ بەشداربوان لە 35 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هەموو کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەپێشنیازەکەی وەزیر ڕازی بون، ئەمەش وادەکات کۆمپانیاکانی فایبەر ئۆپتیک خزمەتگوزارییەکی باشترو خێراتر پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەن.