شارپرێس:
بومەلەرزە سیاسییەکە ڕویداو تاران کاتی کۆتاییهاتنی گەمارۆی سەر گەروی هورمزو ملدانى ترەمپی بۆ مەرجەکەی لوبنان ئاشکراکرد، دهشڵێت، "ڕۆژى ههینى ڕێكهوتن واژۆ دهكرێت".
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویكردوهتهوه، پرۆسەی دوبارە کردنەوەی گەروی هورمز لەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو ئێران، لەڕۆژی هەینی داهاتوەوە دەستپێدەکات.
ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە جەختیکردوەتەوە، دیارترین ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو و کاتژمێرەکانی پێش ڕاگەیاندنی یاداشتی لێکگەیشتنەکە ئەنجامدراون، زیادکردنی ڕستەی "پشتڕاستکردنەوەی سەروەریی لوبنانو ڕێزگرتن لەپاراستنی خاکەکەی" بوە بۆ سەر بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکگەیشتنەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆپییەکانی پێشوودا دژی زیادکردنی ئەم ڕستەیە بوەو ڕەتیکردوەتەوە.
سەرچاوەکە وتویهتى، "ترەمپ پێداگریی دەکرد لەسەر دوبارەکردنەوەی گەروی هورمزو لادانی گەمارۆکە لەهەمانکاتداو دەستبەجێ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەدا، بەڵام ئێران ئەمەی ڕەتکردوەتەوەو دواجار ڕێککەوتون لەسەرئەوەی، پرۆسەی دوبارە کردنەوەی گەروی هورمز دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنەکە لەڕۆژی هەینیدا دەستپێبکات".
