ترەمپ کردنەوەی گەروی هورمزی راگەیاند

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کەشتییە بازرگانییەکان لەگەروی هورمز کە زۆربەیان نەوتیان بارکردوە، دەستیان بە جوڵە کردوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پلارفۆڕمی (ترۆس سۆشیال) بڵاویکردەوە،" کەشتییەکان لە رێڕەوی باکوری گەروی هورمزن، کە بەتەواوی پارێزراوەو لە باشترین دۆخدایە ".

ئەوەشیخستەڕوو، رێڕەوی دیکەش بۆ هاتوچۆکردنی کەشتییە بازرگانییەکان هەن.