ئێران وادەی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکراکرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری ئێران وادەی واژۆکردنی رێکەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ راگرتنی جەنگی نێوانیان ئاشکرادەکات .


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، بڕیارماندا رۆژی هەینی داهاتوو لەسویسڕا رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکەین ".

هاوکات، ئیسماعیل بەقائیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد،" رێککەوتنەکە راگرتنی شەڕ لەتەواوی بەرەکان بە لوبنانیشەوە دەگرێتەوە ".