دی ڤانس وردەکاریی نوێ سەبارەت بەڕێکكەوتنی ئێران و ئەمریکا ئاشکرادەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وردەکاریی نوێی دەربارەی ئەو ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوە ئاشکرا کرد کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لەجنیڤ لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا واژۆبکرێت. 

 
ڤانس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێنبی سی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە لەسەربنەمای لادانی گەمارۆی ئابووریی لەسەر تارانەبەرامبەر دەستبەرداربوونی تەواو و هەمیشەیی لەپڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەو ئەم هەنگاوەی بەڕۆژێکی مەزن بۆ گەلی ئەمریکا دانا و ئاماژەی بەوەکرد کە گرنگترین دەستکەوتەکانی بریتین لەکردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و دڵنیابوونلەوەی ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمیپەرەپێنەدات.

ڤانس ڕوونیکردەوە کە ڕێککەوتنەکە پشت بەمیکانیزمێکی پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغیدەبەستێت، کە تێیدا تێکەڵکردنەوەی ئێران لەئابووریی جیهانیدا بەندە بە پابەندبوونی تەواوی و ملکەچبوونی بۆ سیستەمێکی پشکنینی توند. 

جێگری سەرۆک جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەیترامپ لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا پڕۆگرامیئەتۆمی ئێرانی بە گشتی تێکشکاندووە، و ڕێککەوتنە نوێیەکەش ڕێگری دەکات لەوەی تاران پڕۆگرامەکەی سەرلەنوێ بونیاد بنێتەوە. 

بە گوتەی ئەو، ئێران ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەدایە: یان ببێتە وڵاتێکی ئاسایی و گەشەسەندوو، یان بەردەوام بێت لەسەر هەوڵەکانیبۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە ئیتر توانایئەوەی نەماوە. 

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران پابەند بووە بەنەهێشتنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرز،کە ئەمەش لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا تەوەرێکیسەرەکی دانوستانە تەکنیکییەکان دەبێت.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڤانس وتی کەپێشبینییەکان نیشان دەدەن هێڵەکە لەسەر مەودایدوور و بەبێ ڕسووم بە کراوەیی دەمێنێتەوە،هەرچەندە وردەکارییە تەکنیکییەکان هێشتا لەژێردانوستاندنان. هۆشداریشی دا کە ئەگەر تاران هاوکاری نەکات، ڕووبەڕووی گوشاری ئابووری زیاتردەبێتەوە کە بۆ خۆی و ناوچەکەش خراپ دەبێت. 
بۆ ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکە لە جنیڤ، ڤانسئاشکرای کرد کە شاندی ئێرانی محەمەد باقر قالیبافسەرۆکی پەرلەمان و عەباس عێراقچی وەزیریدەرەوە و چەند بەرپرسێکی ئەمنی دەگرێتەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەپەیوەندییەکانی هەردوولا کرد لە چەند مانگی ڕابردووداو ڕایگەیاند کە واشنتۆن ئێستا ڕاستەوخۆ لەگەڵبەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران لەپەیوەندیدایە، ئەمەش لە ماوەی 47 ساڵی ڕابردووداڕووی نەداوە، تەنانەت توندڕەوەکانی ئێرانیشپێیان وایە پەیوەندی دژوار لەگەڵ ئەمریکا لەڕابردوودا هەڵە بووە.