شارپرێس:
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
بڕیاریدا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوکردن و ئاساییبونەوەی وەرزی ڕاوکردن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی
حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" دوابەدوای بڕیاری وەزارەت سەبارەت
بە پاراستنی سامانی ماسی و وەرزی قەدەغەی ڕاوکردن و بەهۆی تەواوبونی ماوەی
دیاریکراوی وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی، ئەمڕۆ دوشەممە، 15/6، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بڕیاردرا بە هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی ڕاوکردن و
ئاسایی بوونەوەی وەرزی ڕاوکردن".
ئەوەشیخستەڕوو، ڕاوکردن بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و ماددە
تەقەمەنییەکان و تۆڕی کون و ورد ، کە ببێتە مایەیی لە ناوبردنی به کۆمەڵی
زیندەوەرەکانی ئاوی لە هەموو کاتێکدا قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نابێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو باسی لەوەشکرد، بۆ جێبەجێکردنی ئەم
بڕیارە و گرتنەبەری رێکاریی یاسایی و کارگێری سەرجەم فەرمانگەکان و دامەزراوە
پەیوەندارەکان ئاگادار کراونەتەوە.