وەزارەتی کارەبا داشکاندنی بۆ هاوبەشانی کارەبا راگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، بڕی سێ ملیار دینار وەک داشکاندن گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک بەشێک لە ڕێکارە بەردەوامەکانی ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسولەکردن، دەشڵێت، نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕوناکیدا کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە لە مانگی چوار.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" زۆرینەی هاوڵاتیان لە مانگی چوار ماوەی خولی پسولەکەیان نزیکەی 40 ڕۆژە، لەم هەفتەیەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕی سێ ملیار دیناری وەک داشکاندن گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان وەک بەشێک لە ڕێکارە بەردەوامەکانی ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسولەکردن ".

خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی چوار

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە بە دینار و کەمترین بەکارهێناوە بە کیلۆوات کاتژمێر:

کوردستان
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 49،000

کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 655

هەولێر
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 54،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 703

سلێمانی
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 41،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 575

دهۆک
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 57،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 798

هەڵەبجە
کەمتریان بۆ گەڕاوەتەوە (دینار): 35،000
کەمتریان بەکاهێناوە (کیلۆوات کاتژمێر): 488

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕوناکی.
وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد، بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕوناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

بەپێی راگەیەنراوەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.