شارپرێس:
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکوومیی، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی سبەینێ سێشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف پێشوازیی لە تەرمی ڕێبەری پێشووی ئێران عەلی خامنەیی دەکات.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە کە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە بە ئامادەبوونی فەرمیی لە فڕۆکەخانەکە بەڕێوەدەچێت بەبێ ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە عێراقییەکان پێشتر باسیان لەوە کردبوو کە حکومەتی عێراق بە هۆکاری ئەمنیی و سیاسیی کۆتوبەندی بەسەر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەدا سەپاندووە، لەوانەش ڕەتکردنەوەی بەشداریپێکردنی سەرکردەکانی سوپای پاسداران وەک ئیسماعیل قائانی، هەرچەندە سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە لە تاران بە بەشدارییەکی بەرفراوان دەستیپێکرد کە پێشبینی دەکرێت ژمارەی بەشداربووان بگاتە نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن کەس.