شارپرێس:
بەمەبەستی بەشداریکردن
لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشوی ئێران، بڕیارە سبەینێ
مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئەو وڵاتە بەسەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق، پێشبینیش دەکرێت
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویكردوەتەوە،
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن مەڕاسیمی
بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی رێبەری پێشوی ئێران، سەردانی عێراق دەکات.
هەرچەندە ئەو
میدیایەی ئێران هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی وردەکاری سەردانەکەی بۆ عێراق ئاشکرانەکردوە،
بەڵام پێشبینی دەکرێت پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.