بڕیارێکی نوێ لەحکومەتی هەرێمەوە.. ئەم کەسانەش وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، زەوی دەدرێتە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەبڕیاری دابەشکردنی زەویدا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر بڕیاربوو تەنها فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت، 5440 پارچە زەوی  دەدرێتە بنەماڵەی شەهیدانی سەنگەرو جینۆساید کراوان و  15 هەزار و 499 پارچە زەوی بۆ زیندانییانی سیاسی تەرخاندەکرێت".

ئەوەشیخستەڕوو، دەبێت زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان پێشتر سود مەند نەبوبن لە وەرگرتنی زەوی، ئەوکات ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە.