شارپرێس:
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوکردەوەو ئاشكرایكرد، كەچەند تەوەرێك گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت گرنگترینیان، لێپرسینەوەیە لەسەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان.
بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، بڕیاروایە رۆژی پێنجشەممە،9 ی تەموزی 2026، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ژمارەی دوی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی کارنامەکە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز، سوێندخواردنی دەستوریی چەند پەرلەمانتارێکی جێگرەوە (بەدەل) بۆ پڕکردنەوەی کورسییە بەتاڵەکان بەڕێوەدەچێت.
هاوكات، لێپرسینەوە (استجواب) لەسەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان سەبارەت بەکۆمەڵێک دۆسیە دەكرێت.
كۆتا تەوەریش، گفتوگۆی گشتی سەبارەت بەپرسە هەنوکەییەکانی ئێستا دەكرێت.