شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداری دایە بەرپرسە باڵاكانی ئێران و ڕایگه‌یاند كه‌هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بدات، هه‌مان چاره‌نوسی عه‌لی خامنه‌یی ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت.
یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌ڕگه‌یه‌ندراوێكدا به‌زمانی ڕایگەیاند، خامنه‌یی كه ئێستا پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌ناوچوو، چونكه پلاندانه‌ری له‌ناوبردنی ئیسرائیل بوو له ئێران و له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا".
وتیشی،"وێرانكه‌ره‌كه له‌ناوچوه، هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ڕژێمی ئێران هه‌وڵی پێشخستنی پلانه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل بدات، به‌هه‌مان شێوه له‌ناو ده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌كاتی پرسه‌كه‌دا دروشمی مه‌رگ بۆ تره‌مپ ده‌وترێته‌وه، ئه‌مه‌ش سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی ئایه‌توڵاكان نیشان ده‌دات.
باسی له‌وه‌شكرد كه هێرشه به‌هێزه‌كه‌ی سه‌ر ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نا‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیران و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌ستبه‌جێ و ڕاسته‌قینانه‌یان له‌ناوبرد كه بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروستكرابون و زیانێكی زۆری به‌توانا ستراتیژییه‌كانی ئێرانیش گه‌یاند.
كاتز ڕاشیگه‌یاند كه ئیسرائیل ئاماده‌یه جارێكی تر به‌هێزی خۆی به‌رگری له‌خۆی بكات له‌هه‌ر كاتێكداو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا.
