ناتانیاهۆ لەدژی تورکیا داوایەک لەئەمریکا دەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بنیامین نەتەنیاهۆ بە فەرمی داوای لە ئەمریکا کرد فڕۆکەی جەنگیی  (F-35) بە تورکیا نەفرۆشێتەوە، دەشڵێت، ئەو هەنگاوە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا تێکدەدات و هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل.


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند: "پێموانییە پێویست بێت فڕۆکەی F-35 یان بزوێنەری فڕۆکە جەنگییەکانیان بەتورکیا بفرۆشرێت، چونکە ئەوە هاوسەنگیی هێز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا تێکدەدات ".

ناتانیاهۆ وتیشی،" خەڵاتکردنی ئەردۆغان بە تەکنەلۆژیای سەربازیی پێشکەوتوو کارێکی هەڵەیە، چونکە ئەردۆغان بە ئاشکرا داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات ".

ئەوەشیخستەروو، باڵادەستی ئاسمانیی ئیسرائیل، ئامادەیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا مسۆگەر دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2017ـدا تورکیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی (S-400)ی لە روسیا کڕی، لەکاردانەوەی ئەوەش ئەمریکا تورکیای لە پرۆگرامی فڕۆکەی جەنگیی F-35 دەرکرد.