شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری ئیمارات رایگەیاند، لەلایەن سیستمی
بەرگری ئاسمانییەوە چەند هێرشێکی موشەکی بەدیکراوە، دڵنیاییش بە دانیشوانی وڵاتەکە
دەدات کە لەئەگەری بیستنی هەر دەنگێکی بەهێز، ئەوا بەهۆی روبەڕوبونەوەی ئەو
موشەکانەدایە.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی هێرشێکی موشەکییان بۆ سەر وڵاتەکە
بەدیکردوە، تکا لە هاوڵاتییان دەکەین لەڕێی سەرچاوە فەرمییەکانەوە ئاگاداری هۆشدارییەکان
و پێشهاتە نوێیەکان بن " .
وەزارەتی بەرگری ئیمارات دانیشتوانی وڵاتەکە دڵنیا
دەکاتەوەو دەڵێت، لەئەگەری بیستنی هەر دەنگێکی بەهێز، ئەوە لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەی
ئەو موشەکانە لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕودەدەن.