شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە شاری بەغداو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكدا، لە دیدارێكدا جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەكان، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئابورییەكان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات كرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی یەكێتی لە دیدارەكەدا دووپاتی لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ دورخستەوەی وڵات لە ململانێكان كردەوە.
وتیشی، ئەركی هەموو لایەكمانە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان لەم دۆخەدا هاوكاریی حكومەتی عێراق بین تاوەكو پایەكانی دەوڵەتداریی بەهێزبكەین.