ڕۆژنامەی فەڕمی توركیا یاسای چوارچێوەی بڵاوكردەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی فەڕمی توركیا یاسای چوارچێوەی بڵاوكردەوە دوای ئەوەی پەرلەمان پەسەندی كرد.

یاسای چوارچێوە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە ١٢ مادە پێكدێت و لە ١٠ـی ئابی ٢٠٢٦ بە دەنگی بەڵێی ٤٦٧ پەرلەمانتار لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی توركیا پەسەند كرا.

لە دوای بڵاوكردنەوەی یاساكە لە ڕۆژنامەی فەڕمی توركیادا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنەكەی دەستپێدەكات.