سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك سەركردەی حەماسی لە غەززە كردە ئامانج

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە كوژرانی شەش فەلەستینی ‌و  برینداربوونی چەند كەسێكی دیكەی لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلدا لەڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاند.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە كە ژمارەیەك سەركردەی حەماسیان لە ناوچەی كەناراوی باكوری غەززە كردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەیەكدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر شاری غەززە ژمارەیەك سەركردەی حەماسمان كردە ئامانج بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر هێزەكانمان. سەركردە ئامانجدارەكانی حەماس پلانیان دانابوو بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانمان لە غەززە.

میدیا ئیسرائیلییەكان بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئەمنی باس لەوە دەكەن كە چوار سەركردەی بزووتنەوەی حەماس كراونەتە ئامانج كە پلەی جۆراوجۆریان هەبووە.