شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای گەیشتنی بۆ بەغدا، ڕاسته‌وخۆ سەردانی شوێنی کوژرانی قاسم سوله‌یمانى‌و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس-ى كرد له‌سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداو ڕایگه‌یاند، "عێراق بۆ ئێران یه‌كێك له‌وڵاته گرنگه‌كانى ناوچه‌كه‌یه".
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی په‌رله‌مانى ئێران (پەرلەمان)، ئەمڕۆ چوارشەممە به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غداو دواى هاتنه‌خواره‌وه‌ى له‌فڕۆكه‌كه، ڕاسته‌وخۆ چوه ئه‌و شوێنه‌ى كه قاسم سوله‌یمانى‌و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس-ى تێدا به‌ئامانجگیراو كوژران، ئه‌و شوێنه ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدایه، له‌وێ دوو په‌یكه‌رى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه سه‌ربازییه ئێرانى‌و عێراقیه دانراون، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش تاجه گوڵینه‌ى دانا.
قالیباف لەپه‌یامێكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان‌و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتى، "ئه‌م شوێنه‌ى تێیدا وه‌ستاوم‌و قسه ده‌كه‌م، ئێره ناوچه‌ى فه‌رمانده‌كانى سه‌ركه‌وتنه، عێراق وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، سەردانەکەشمان بۆ عێراق بە مەبەستی تاووتوێکردنی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە بەبێ دەستوەردانی دەرەکیی".
وتیشى، "زیاتر لەجارێک جەختمکردوەتەوە کە وڵاتانی ئیسلامی لەناوچەکەدا پێویستیان بەهاوکاریی‌و پەیوەندیی قوڵ‌و بەردەوام هەیە، ئێران لەم پێناوەدا هەوڵدەدات، لەکاتی سەردانەکەمدا بۆ عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەت کۆدەبمەوە".
