شارپرێس ـ چاوه‌ڕوان مه‌حمود:
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى نه‌وتى پاڵپشتیكراوى 750 دینارى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه هاتنى ئه‌و به‌نزینه‌و دابه‌شكردنى ڕاگیراوه، ڕاست نییه".
محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى تایبه‌ت به‌شارپرێس-ى وت، "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه گوایه هاتن‌و دابه‌شكردنى به‌نزینى 750 دینارى له‌سلێمانى ڕاگیراوه، نه‌خێر ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه‌و هاتنى به‌نزین به‌رده‌وامه‌و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه".
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش وتى، "گرفتێكى ته‌كنیكى له‌عه‌مباركردنى به‌نزینه‌كه‌دا هه‌بوو، ئه‌وه‌ش بوه هۆكارى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه، به‌دڵنیاییه‌وه پێتانده‌ڵێم، چه‌ند كاتژمێرێك دابه‌شكردنى به‌نزین له‌ژماره‌یه‌ك له‌و وێستگانه‌ى به‌نزینى 750 دیناریان لێ دابه‌شده‌كرێت، دواده‌كه‌وێت، دواتر ئاسایى ده‌بێته‌وه".
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى وتى، "له16 به‌نزینخانه به‌نزینى پاڵپشتیكراوى حكومى (750 دینارى) له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى دابه‌شده‌كرێت، هه‌مولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادانییه‌و به‌رده‌وامده‌بێت".
