دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای چەند کاتژمێرێک لەکەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە لایەن کۆمپانیای دانەغازەوە، وەزارەتی کارەبا وادەی ئاسایی بونەوەی دۆخەکە ئاشکرادەکات.


ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پرۆسەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد،" سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە لایەن کۆمپانیای دانەغازەوە، لە هەرێمی کوردستان بڕی کارەبا هەزار و 400 مێگاوات کەم بوەوە.