شارپرێس:
دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵی، سزای هەشت ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەربومە نەوتییەكاندا سەپاندو ناچاریشی كرد 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.
دەستەی دەستپاكیی عیراق بڵاویكردەوە، دوای دەستگیركردنی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەربومە نەوتییەكانی عیراق بەتۆمەتی گەندەڵی و دەستكاریكردنی دەیان گرێبەست و داواكاریی كڕین لەبەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵییەوە بەهەشت ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتوە، تاوانبارەكە لەڕێگەی دەستكاریكردنی گرێبەستە نەوتییەكانی كۆمپانیای پاڵاوتگەكانی باكور، خۆی و كەسانی دەوروبەری بەنایاسایی نزیكەی 65 ملیار دۆلاریان دەستكەوتوە، دادگاش جگە لەسەپاندنی سزای هەشت ساڵ زیندانیكردن، ناچاریشی كردوە بڕی 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.