نرخی ڕاگرتنی ئوتۆمبێل لەگەڕاجەكاندا دیاریكرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی لەگەراجە جیاوازەکاندا ڕاگەیاندو دەڵێت، هەر خاوەن گەراجێک رێنماییەکان پێشێل بکات، ڕوبەڕوی سزای دارایی دەبێتەوە.


بابان ئەحمەد، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، نرخەکانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەم شێوەیە پۆلێن کراون، گەراجی زەوی گڵ 1000 دینار، گەراجی کۆنکرێت و سەرداپۆشراو 1,250 دینار، وە گەراجی داخراو 1,500 دینار، پاش تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێری یەکەمیش نرخەکان دەبنە دوو بەرامبەر، هاوکات بەکارهێنانی شەقام و شۆستەکان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیەو دانانی کامێرای چاودێری لەتەواوی گەراجەکاندا کراوەتە مەرجێکی سەرەکی.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش دا، ئەم رێنماییانە لەساڵی 2021ەوەبڕیاریان لێ دراوە و بەردەوام چاودێریی پابەندبونی گەراجەکان دەکرێت، لەکۆتاییدا داوای لەهاوڵاتیان کرد لەکاتی بەدیکردنی هەر سەرپێچییەکدا لەڕێگەی هێڵی گەرمی (07708677777) پەیوەندی بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.