شارپرێس:
بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس (Axios)، کۆمپانیا گەورەکانی
ئەم بوارە، بە تایبەتی OpenAI و Anthropic، لە پشت دەرگا داخراوەکاندا خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەگەری ڕوداوە
کارەساتبارەکان ئامادە دەکەن؛ ڕوداوێک کە دەتوانێت توڕەییەکی فراوانی کۆمەڵایەتی و
سیاسی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
هێرشە سایبەرییە گەورەکان: لەوانەیە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان
ببنە هۆی تێکچونی سیستەمە بانکییەکان و پچڕانی ئینتەرنێت، کارەبا و ئاو.
دەرچوونی سیستەمە زیرەکەکان لە کۆنترۆڵ: نیگەرانی هەیە کە
سیستەم و ئەجێندا سەربەخۆکانی زیرەکیی دەستکرد بە شێوەیەک کار بکەن کە کۆنترۆڵکردنیان
زۆر قورس بێت.
نیگەرانیی توێژەرانی بواری سەلامەتی: هەندێک لە توێژەر و
بەرپرسانی بەرزی ئەم کەرتە پێیان وایە ئەگەری ڕودانی ڕوداوی مەترسیدار زیاد بوە، لە
کاتێکدا ڕاگرتن یان وەستاندنی تەواوی پەرەسەندنی ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر ئاڵۆز بووە.
هۆشداریی توێژەرانی پێشوو: هەندێک توێژەری تایبەتمەند لە
سەلامەتیی زیرەکیی دەستکرد کۆمپانیا پێشەنگەکانیان بەجێهێشتوە و ئاگادارییان داوە کە
گەشەکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە بەبێ کۆنترۆڵ و ڕێسای پێویست، لە ساڵانی داهاتودا دەتوانێت
مەترسیی لەسەر بونی مرۆڤایەتی دروست بکات.
خاڵی نیگەرانیی سەرەکی:
هەندێک کەس کە لە نزیکەوە ئاگاداری پیشەسازیی زیرەکیی دەستکردن، چاوەڕوانی ڕودانی کارەساتێک
لە ماوەی 6 تا 12 مانگی داهاتودا دەکەن.