سبەی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سبەی چوارشەممە کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لە کۆبونەوەکە ناکەن.


میدیای نزیک لەیەکێتی بڵاویکردوەتەوە، بڕیارە لە کۆبونەوەکە مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێم باس لە ئەنجامی سەردانەکەى بۆ بەغدا و گفتوگۆکانى لەگەڵ حکومەتى عێراق و لایەنە سیاسییەکان پەیوەست بە بودجەى ساڵى 2027 بکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە هێرشەکانى سەر کێڵگەى کۆرمۆر و کاریگەرى لەسەر کەمبونەوەى کارەبا و غازى ماڵان دەکرێت.

کۆبونەوەکەی سبەینێ یەکەمین کۆبونەوەى حکومەتى هەرێم دەبێت پاش کشانەوەى تیمى یەکێتى لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا.