شارپرێس:
بهگوێرهى ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردوهتەوە، سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لەدوای هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر ژیانی، ماڵی خۆی لەواشنتۆن جێهێشتوەو گواستویهتیهوه بۆ نیشتەجێبون لەبنکەیەکی سەربازیی.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی ئەمنیی ئەمریکا لەهەفتەکانی ڕابردودا گەیشتونەتە ئەو هەڵسەنگاندنەی کە ئاستی هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر بەرپرسانی ئێستاو پێشوی ئەمریکا زیاتر مەترسیدار بوە.
بێسنت لەئابی ئەمساڵەوە سەرکردایەتیی فشارە ئابورییەکانی واشنتۆن دژی ئێران دەکات کە ئامانجیان گۆشەگیرکردنی ئێرانو ڕێگریکردنە لەدەستپێکردنەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی، لەڕێگەی گەمارۆو سنوردارکردنی ڕێگهکانی بازرگانییەوە.
هەرچەندە ئاستی مەترسییە ئاراستەکراوەکان بۆ بێسنت ڕون نییە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن توانای ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش لەناوخاکی ئەمریکا سنوردارە.
پێش بێسنت، ستێڤن میلەر سەرۆکی ستافی کۆشکی سپییو پام بۆندی وەزیری پێشوی داد، ماڵەکانیان لەواشنتۆن جێهێشتوەو گواستویانەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران ناتوانن بێسنت لەئامانجەکانی دوربخەنەوەو ئەو بەردەوامدەبێت لەپلانی زیانگەیاندن بەئابوریی ئێران.
