ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەساڵداچون

تەندروستی

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دکتۆر یێلینا کازانتسیڤا، پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاو، دەڵێت بەساڵداچوونی گلێنەی چاو پرۆسەیەکی سرووشتییە و بە ئەنجامدانی وەرزش یان خواردنی ڤیتامین ناتوانرێت ڕێگریی لێ بکرێت، بەڵام مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ ژیان درووست ناکات
.

بەپێی وتەی ئەو، دەستکردن بە چاودێریی تەندرووستیی چاو پێش دەرکەوتنی نیشانەکان، دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە تاریکبوونی گلێنەی چاو و دووربینی چاوی پەیوەست بە بەساڵداچوون کەم بکاتەوە.

لە گرنگترین ڕێنماییەکاندا، وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەردەوامبوون لە چالاکیی جەستەیی و چاودێریکردنی فشاری خوێن و ئاستی شەکری خوێن دێن. هەروەک پێویستە لە دەرەوە چاویلکەی خۆر بەکاربهێنرێت کە 99 تا 100%ی تیشکی UVA و UVB ڕادەگرێت.
پسپۆڕەکە پێشنیار دەکات لە کاتی خوێندن ڕووناکیی گونجاو دابین بکرێت، قەبارەی پیتەکان گەورە بکرێتەوە و لە کاتی کارکردنی درێژخایەن لەسەر شاشە پشووی پێویست بدرێت.

لە کۆتاییدا، جەخت لە گرنگیی پشکنینی بەردەوامیی چاو لای پزیشک دەکاتەوە، بەتایبەتی کاتێک بینین بە هێواشی لاواز دەبێت، بەڵام خراپبوونی لەناکاوی بینین، بینینی بریسکەی ڕووناکی، دەرکەوتنی خاڵە هەڵواسراوە نوێیەکان یان بینینی پەردەیەکی تاریک لەبەردەم چاو، پێویستییان بە پشکنینی پزیشکیی خێرا هەیە، چونکە لەوانەیە نیشانەی کێشەی شەبەکیی چاو بن.