شارپرێس:
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسیی، هۆشداریی
لەهاتنی شەپۆلێکی سەرما، بارانی بەخوڕو بەفربارین دەدات کە لەدوێنێوه دهستیپێكردوهو
تاوەکو پێنجی مانگى 12 ناوچەکانی هەرێمی کوردستانو عێراق دەگرێتەوە؛ ئاشکراشیدەکات،
لەسەرەتای مانگی 12دا شەپۆلەکە دەگاتە لوتکەو لەهەندێک ناوچە ئەگەری دروستبونی
لافاو هەیە".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسیی،
دوای ماوەیەکی درێژ لەکەشوهەوای وشکو کەمبارانی، سەرچاوەی شێی ئەم شەپۆلە نوێیە لەدوو
ڕێڕەوی جیاوازەوە (دەریای سپی ناوەڕاستو زەریای ئەتڵەسی لەڕێگەی دەریای سورەوە) دێتو
لەگەڵ بارستە هەوای ساردی باکور یەکدەگرێت کە دەبێتە هۆی دروستبونی هەوری چڕو
بارانبارینی بەخوڕ.
سەبارەت بەنەخشەی دابەشبونی بارانو بەفریش،
سالار حاجی عەلی ڕونیکردوەتەوە، لەدوێنێوه کاریگەریی سەرەکی لەناوچە سنورییەکانی
دهۆکو شاری هەولێر دەرکەوتوەو ئهمڕۆ 29ی مانگیش کاریگەرییەکەی فراوانتر دەبێت بۆ
شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجەو کەرکوک، لەناوچە سنورییو شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێتو
لەناو سەنتەری شارەکانو ناوچە نزمەکانیش باران دەبارێت، کاریگەریی شەپۆلەکەو ڕێژەی
هەرە زۆری بارانبارین لەناوچە سنورییەکانی هەولێرو بەشێک لەشاری سلێمانیدا دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە
شەپۆلەکە بۆ چەند ڕۆژێک لاواز دەبێت، بەڵام لەسەرەتای مانگی کانونی یەکەم (واته
مانگى 12)دا دوبارە چالاکدەبێتەوەو دەگاتە لوتکە؛ لەو ماوەیەشدا ئاستی بارانبارین
زۆر بەهێز دەبێتو لەهەندێک ناوچەش مەترسیی دروستبونی لافاو هەیە.
لە کۆتاییدا جەختیکردوەتەوە، ئەگەر بارستە هەوا
ساردەکە زیاتر دابەزێت، ڕێژەی بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێتو پلەکانی
گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەکەن، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکات، خۆیان
بۆ سەرما ئامادە بکەنو بەرگی گەرم بپۆشن.
