شارپرێس:
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكەن.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی ئەمڕۆ شەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و كاردانەوەكانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرد.
هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا و ئاسۆی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش بەتایبەتی كەرتەكانی ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان كرد و سەرۆك وەزیران پابەندبوونی حكومەتی بە جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكانی دووپاتكردەوە، لە پێش هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی و كۆنترۆڵكردنی چەك لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، ئەمە جگە لە بەردەوامیی چاكسازییە ئابورییەكان بە ئامانجی بەرزكردنەوەی سەقامگیری دارایی و ئابوری و ڕەخساندنی كەشێكی سەرنجڕاكێشی وەبەرهێنان.
لای خۆیەوە سەرۆكی فەرەنسا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و بەرنامە چاكسازییەكانی دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی فەرەنسا كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاریكاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق.
