پارتی بەڕاگەیەنراوێكی كورت وەڵامی قسەكانی نەوشیروان مستەفا دەداتەوە

کوردستان

16/06/2016‌ 2748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی كورتی لەسەر قسەكانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوكردەوەو رایگەیاند"بەهەڕەشە‌و گوڕەشەكانتان گۆڕین ناكرێت".

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەراگەیەنراوێكدا، كە لە 59 وشە پێكهاتووە، رایگەیاند "بەچەواشەكاری‌و تۆمەتی بێبنەما‌و تێكدانی یەك ریزی نێوماڵی كوردستانی گۆڕین ناكرێت، هەروەها بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت".

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پارتی جەختیشیكردووەتەوە، كە "هەروەكو لەكۆن نەتان توانیوە‌و بووە بەگرێی دەرووونی‌و لە ١٧ی شوبات‌و ٢٣ی حوزەیران‌و ١٩ ئابیشدا پێتان نەكرا، دڵنیابن ئێستاش پێتان ناكرێت، بۆیە باشترین گۆڕین ئەوەیە، كە تۆ خۆت بگۆڕی‌و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نەكەیت".

ئەمە لەكاتێكدایە لەدوو رۆژی رابردوودا نەوشیروان مستەفا قسەی بۆ هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان كردو پارتی دیموكراتی بە بەرپرسیاری یەكەمی ئەم دۆخە زانی‌و رایگەیاند "لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی هاوكێشەی سیاسی هەرێم دەگۆڕن‌و كۆتایی بەبڕیاردانی تاكلایەنە لەهەرێمی كوردستان دەهێنن".

هــ . ح