بەرەی توركمانی لەبڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا ناڕازین

کوردستان

29/08/2017‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرەی توركانی لەئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ناڕازایی خۆیان لەسەر بڕیارەكەی ئەنجوومەنی پارێزگاكەیان دەربڕی، كە بڕیاریدا بەشداری ریفراندۆمی هەرێم بكەن.

بەرەی توركمانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی راگەیەنراوێك رایگەیاند، ئەوان لەبڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ناڕازین بۆ بەشداری پارێزگاكە لەریفراندۆمی مانگی نۆی داهاتووی هەرێمی كوردستان.

بەرەكە راشیگەیاند، بڕیارەكە "نایاساییەو تەنیا لیستی برایەتی بەشداری كۆبوونەوەكەی كردووە، بۆیە ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگا نییە، بەس بڕیاری لیستەكەیەو رەتیدەكەینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاریدا بەشداری ئەو راپرسییە بكات، كە 25/9/2017 لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح 

بەپەلە