"دەنگم بە بەڵێ‌ داوە".. عومەر سەید عەلی بەشداری پرۆسەی ریفراندۆمی كرد

کوردستان

25/09/2017‌ 1379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی كردو ئاشكراشیكرد، دەنگی بە بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی داوە.

عومەر سەید عەلی ئەمڕۆ دوو شەممە بەشداری پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی كرد، كە لەدوای دەنگدان قسەی بۆ میدیاكان كردو رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆیی‌و گەڕانەوەی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ سەر هەرێم.

رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاند، كە نابێت پرۆسەی ریفراندۆم بەكەسی‌و حیزبی بكرێت‌و وەك پرۆسەیەكی نیشتمانی سەیربكرێت.

عومەر سەید عەلی هەروەها ئەوەی راگەیاند، وەك كەسی خۆی دەنگی بە بەڵێ‌ داوە، دەنگدەران‌و هاووڵاتیانی هەرێمیش سەربەستن چۆن دەنگ دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پرۆسەی ریفراندمۆی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت‌و پرسەكە بەردەوامی هەیە، كە گۆڕان پێشتر بەپرۆسەكە ناڕازی بوو، هاووڵاتیانی كوردستانیشی سەربەست كرد بەوەی چۆن دەنگ دەدەن.

هـ ـ ح