ڤیدیۆ.. دواین سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەنزیك پردێ‌

کوردستان

21/10/2017‌ 3013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەنزیك شارۆچكەی پردێ‌ سەنگەریان لێداوەو چاودێری جموجوڵی سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی دەكەن.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەند رۆژێكە كشاونەتەوە بۆ ناوچەكانی شارۆچكەی پردێ‌، كە دوا سنووری نێوان هەردوو پارێزگای كەركوك‌و هەولێرە.

پێشمەرگە دوای كشانەوەیان لەناوچە جێناكۆكەكان، كە لەساڵی 2014وە كۆنتڕۆڵیان كردبوو، ئێستا لەنزیك پردێ‌ سەنگەریان لێداوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبرێت.

پێشمەرگە بەهۆی هێرشی سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچە جێناكۆكەكان دەستیان بەكشانەوە كرد، كە بەو هۆیەشەوە گرژی دروستبوو.

هـ ـ ح