شارپرێس:
په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت.
راشیگه‌یاندووه، "دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه په‌خش نه‌كراوه".
ئه‌و رونكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه پێشتر وابڵاوكرایه‌وه كه به‌هۆی ئاماده‌بوونی مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مارشی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لێنه‌دراوه.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانه‌وه
سه‌باره‌ت به په‌خشنه‌كردنی سروودى نیشتیمانیى عێراق و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ى ره‌قیب)، له دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه له رێكه‌وتی 2019/6/10 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونی ده‌كاته‌وه كه وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی مارشى نه‌ته‌وه‌یى ته‌نیا له‌كاتى كردنه‌وه‌ى وه‌رزى گرێدانى په‌رله‌مان په‌خش كراوه و له دانیشتنه ئاساییه‌كانى تردا په‌خش ناكرێت، دانیشتی ژماره (7)یش دانیشتنێكی ئاسایی بووه و دانیشتنى كردنه‌وه‌ى وه‌رزی گرێدانی په‌رله‌مان نه‌بووه، بۆیه په‌خش نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
2019/6/12
چوارشەممە,