شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس هێرشبەرێكی نوێی بۆ یانەكەی دیاریكرد، بۆ ئەوەی بیكرێت.
بەپێی پێگەی "كاڵتچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، رۆناڵدۆ داوای كردووە، كە یاریزانی ئەرجەنتینی ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی یۆڤانتۆس ماوەیەكە دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەرێكی نوێ بكرێت، بۆ ئەوەش تائێستا چەند یاریزانێكی دیاریكردووە.
پێشتریش راگەیەنرا، كە یانەی ئەنتەرمیلان رازی بووە بەچوونی ئیكاردی بۆ یۆڤانتۆس، بەڵام لەبەرانبەردا داوای پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینیو یاریزانی یانە ئیتالییەكەی كردووە.
هـ ـ ح