دەسەڵاتەكان بۆ قوباد تاڵەبانی دەگەڕێنێتەوە
پارتی ترسی لەگواستنەوەی ناڕەزاییەكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان هەیە

کوردستان

09/10/2019‌ 5828 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پارتی دیموكرات ترسی لەگواستنەوەی خۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەكانی عێراق بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەو هۆیەشەوە دەسەڵاتەكانی بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت گەڕاندووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، ترسی پارتی لەو هۆشدارییانەی یەكێتی سەرچاوەی گرتووە، كە لەبارەی كشانەوە لەحكومەت گەیاندوویەتی.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەو هۆی هۆشدارییەكانەوە، پارتی راستەوخۆ هاتووەتە سەر هێڵ‌و تەواوی دەسەڵاتەكانی بۆ قوباد تاڵەبانی گێڕاوەتەوە، كە لەپشكی یەكێتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەیە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە پارتی ترسی هەبووە، یەكێتی هۆشدارییەكانی بەرێتە سەرو دەست بەخۆپیشاندان‌و ناڕەزایی لەناوچەكانی سلێمانی‌و دەوروبەری بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بەهۆی ئەوەی مەسرور بارزانی دەسەڵاتەكانی لەقوباد تاڵەبانی سەندبووەوە، یەكێـی ناڕەزایی دەربڕیبوو، هۆشداری ئەوەشی دابوو، كە كشانەوە لەحكومەت ئەگەرێكی كراوە دەبێت لەبەردەمی.

هـ ـ ح