هیچ پرۆژەیەك بۆ كۆنگرەی یەكێتی قبووڵنەكراوە

کوردستان

09/11/2019‌ 1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستا هیچ پرۆژەیەك بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی قبووڵنەكراوە، كە لەو بارەوە چەند پرۆژەیەك ئامادەكراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، تاێستا چەند پرۆژەیەك بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی پێشكەشكراوە، كە بڕیارە مانگی دوانزەی داهاتوو كۆنگرەكە ببەسرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تائێستا لەلایەن مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی هیچ كام لەپرۆژەكان قبووڵنەكراوە، ئەوەش بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتن لەو بارەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، زۆرینەی زۆری ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی‌و ئۆرگانەكانی ئەو حیزبە جەخت دەكەنەوە، كە دەبێـ لەمساڵدا كۆنگرە ببەسرێت‌و ئامادەكاریش لەو بارەوە دەستپێكراوە.

هـ ـ ح