شارپرێس:
ئەو كەسانەی بارگرژی و نائارامییان هەیە، لە ماوەی 20 خولەكدا 300 میلیگرام ترشی ئەسكۆربیك لەدەست دەدەن، ئەمەیش مانای كەمی ڤیتامین c دەگەێنێت، ئایا كەمی ڤیتامین c چی مەترسییەكی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە؟
ئێرینا ڤێچیرسكایا، نووسەری كتێبی 100 ڕێنمایی بۆ زیادكردنی ڤیتامین c دەڵێت: ئەگەر لەسەر خوانی كەسێك میوە و سەوزەواتی تازەی لێنەبوو، بە تایبەتی ئەگەر كەشوهەوا سارد بوو یاخود كەسەكە بارگرژی هەبوو، ئەوا بێگومان ئەو كەسە كەمی ڤیتامین c هەیە، چونكە تەنیا بە 20 خولەك نائارامیو بارگرژی، مرۆڤ 200 بۆ 300 میلیگرام ترشب ئەسكۆبیرك لە دەست دەدات واتا ڤیتامین c. لە هەمانكاتدا زانستی پزیشكی سەلماندوویەتی: مرۆڤ لە ڕۆژێكدا پێویستی بە 90 بۆ 100 میلیگرام ڤیتامین c هەیە.
هەروەها ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن توشی كەمبوونەوەی ڤیتامین c دەبن، چونكە بە كێشانی جگەرەیەك رۆڤ 25 بۆ 35 میلیگرام ڤیتامین لەدەستدەدات، ئەمەیش مانای ئەوەیە بە كێشانی سێ جگەرە بە تەواوی توشی كەمیی ڤیتامین دەبێت.
نیشانەكانی كەمی ڤیتامین c: ئەو كەسانەی گرفتی كەمیی ڤیتامین cییان هەیە، بەردەوام بێتاقەت و تەمبەڵن، هەمیشە هەست بە سەرما دەكەن و لە كاتی دان شۆریندا پوكیان خوێنی زۆری لێدەڕوات، هەروەها خاڵی شین لەسەر پێستیان دەردەكەوێت، ئەمەیش وا دەكات پێستیان وشك ببێتەوە و ڕەنگیان زەرد ببێت.
مەترسییەكانی كەمی ڤیتامین c: كەترسییەكانی كەمی ڤیتامین c ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەكەن، بە هۆی كەمیی ئەو ڤیتامینەوە مرۆڤ توشی نەخۆشیی دەوالی و ئازاری جومگە و بەستەرەكان دەبێتەوە، لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت و خانەكانی جەستەی مرۆڤ خۆیان نوێ ناكەنەوە. هەرەها گرفت لە سیستەمی بەرگری لەش و هۆڕمۆنەكان دروست دەبێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ