شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فوینیە ئوبزرینیە) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەستنەكردنی ئەوروپییەكان، بەوەی ئەوروپا بوونی نامێنێت لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریكا و روسیادا.
بەپێی راپۆرتەكە، رووبەرووبوونەوە و هەڵكشانی بەردەوامی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان ناچار دەكات لایەك هەڵبژێرن لە دۆخی هەڵگیرسانی ململانێی چەكداریدا.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، یەكێتی ئەوروپاش لەوە بەدەر نییە، كە پێدەچێت وەڵامەكە یەكلایی كەرەوە بێت و زۆربەیان پەیوەستن بە ئەمریكاوە، بەلای كەمەوە لە میانی ئەندامییەتییان لە ناتۆدا، لەگەڵ ئەوەشدا، وا دەردەكەوێت بابەتەكە بەو شێوەیە ئاسان نەبێت لە گەڕی یەكەمدا.
لەگەڵ ئەوەی لێكۆڵینەوەیەك دەربارەی ئەو بابەتە لەلایەن ناوەندی ڤیو ریسێرچ سینتەر لەكۆتایی ساڵی رابردوودا ئەنجامەكانی پێشبینی كراو بوون بەوەی نزیكەی 60% ی دنیشتوان وایان داناوە پەیوەندییە باشەكانیان لەگەڵ ئەمریكا گرنگی زیاتری هەیە لە روسیا و دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی دەكەونە رۆژئاوای كیشوەرەكە پشتیوانی زیاتری ئەمریكا دەكەن وەك لە بەشی رۆژهەڵاتی.
كەچی ئەوەی زیاتر جێگای سەرەنج و تێڕامانە، ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە ئەنجوومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەندییە دەرەكییەكان ئەنجامی داوە و هاوكاتە لەگەڵ كۆنگرەی 56ی میونخی ئەمنی، كە لە ئەڵمانیا لە 14 و 16ی فیبرایەر بەسرا.
ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە زۆر سەرسوڕهێنەر بوون بەلای ئەوانەی راپرسیەكەیان رێكخستبوو، كە 70%ی بەشدار بوونی هەشت وڵاتی ئەوروپا بە شێوەیەكی زۆر روون پێیان وابوە پێویستە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگدا ئەوروپا بێ لایەن بێت و سیاسەتی دەست تێوەرنەدان پەیڕەو بكات.
بەڵام ئەوەی بە شێوەیەك لە شێوەكان پشتگوێخراوە، ئەوەیە، كە ئەگەر جەنگێكی راستەقینە رووبدات، ئەوا زۆر زەحمەت دەبێت ئەوروپا بوونی بمێنێت.. بە شێوەیەكی گشتی، ئەگەر بێت و لە میانی راپرسیەكاندا بڕیار بدەین ئەوەیە، پێدەچێ ئەوروپیەكان هیچ بیرۆكەیان نەبێ سەبارەت بەو جەنگەی پەیوەندی بەوانەوە هەیە لە نێوان دوو دەوڵەتی ئەتۆمیدا.
سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
