یاریزانانی بەرشەلۆنە لە سیتین نیگەرانن

وەرزش

29/06/2020‌ 216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەكنیكی كیكی سیتینی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە كێشەی دروست كردووەو یاریزانەكان نیگەرانن.

رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، دوای یەكسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی سالتافیگۆ یاریزانانی بەرشەلۆنە نیگەران بوون‌و هۆكاری یەكسانبوونەكەشیان بۆ ئەو تەكنیكانە گەڕاندووەتەوە.

ستین لەزستانی رابردوو بووە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو تائێستا ئەنجامی وەك پێویست نەبووەو ئێستا دووەمی خولی ئیسپانییە.

دواین یاری بەرشەلۆنە لەهەفتەی 32ی خولی ئیسپانی بوو، كە یارییەكە بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسانبوو، ئەوەش كێشەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دروست كردووەو ئەگەر هەیە نازناوی خولی ئیسپانی لەدەست بدات.

هـ ـ ح


بەپەلە