زاناكان ڕێگای درێژكردنەوەی تەمەنی بەساڵاچووان دەدۆزنەوە

تەندروستی

29/07/2020‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زاناكانی پەیمانگای نیشتمانی ئەمەریكی بۆ شێرپەنجە خواردنی پرۆتینە گیاییەكان، تێكرای پێشبینیكراوی تەمەن درێژ دەكەنەوە .

لێكۆڵینەوە ماوەی ١٦ ساڵی خایاندووەو نزیكەی ١٨٠ هەزار ئافرەت و ٢٣٧ هەزار پیاو بەشدارییان تێدا كردووە، كە تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٧١ ساڵیدا بووە.

بەگوێرەی گۆڤاری زانستی "گاما"، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، تێكڕای تەمەنی پێشبینیكراوی ئەو كەسانەی پرۆتنە گیاییەكانیان خواردووە بەڕێژەی ٥٪ لەكەسانی تر درێژتر بووە.

هەروەك پزیشكان ڕێنمایی كەسانی بەساڵاچوویان كردووە لەسیستەمی خۆراكییاندا، پرۆتینە ئاژەڵییەكان بۆ پرۆتینی گیایی بگۆڕن، تا لەو ڕێگایەوە تەمەنێكی درێژتریان هەبێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی