شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، تیمه پزیشكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی لە ماوەی یەک ھەفتە تا 101 رۆژ دەستدەکەن بە کارەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسین لەسەر مرۆڤ.
فەخرەدین کۆجا ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە شاری تەکیرداغ ئەو تاقیگەیەی بەسەرکردەوە کە تێدا کارەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی تورکیا لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پەرەی پێ دەدرێت و زانیاری لە بەرپرسانی تاقیەگەکە وەرگرت.
کۆجا لە دوای ئەوەی تاقیگەکەی بەسەرکردەوە، بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر کارەکان، پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و رایگه‌یاند: لە ماوەی یەک ھەفتە تا 101 رۆژ دەستدەکەن بە کارەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسین لەسەر مرۆڤ.
تائێستا تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا له هیچ وڵاتێكدا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مریكا و روسیا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ن، لە کاتێکدا تا دێت ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە.