شارپرێس:
له‌هه‌ولێر 9 كۆمپانیاى ده‌رمان به‌هۆى سه‌رپێچى جۆراوجۆر‌و پابه‌ند نه‌بون به‌ڕێنماییه‌كان داخران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8/6/2021 ڕایگه‌یاند، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان نۆ کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) دیسانەوە ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.
له‌ئێستادا به‌وته‌ى به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران ده‌رمانى كوالیتى خراپ و قاچاخ له‌هه‌رێم له‌هه‌موو كات زیاتره‌و جگه‌له‌وه‌ى ده‌رمانه‌كان به‌نرخێكى گران ده‌گاته ده‌ستى هاووڵاتیان مه‌ترسیه‌كى سه‌ره‌كیه بۆسه‌ر ژیانیان.
ئ.ق