شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رله‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، په‌یامێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئاراسته‌ى كۆشكى سپى كرد‌و ڕایگه‌یاند، چیتر عێراق پێویستى به‌هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانتان نییه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش، ده‌شڵێت:"ته‌نها ده‌مانه‌وێت ڕاوێژكاره سه‌ربازیه‌كانتان له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئەسۆشه‌یتدپرێس ڕایگه‌یاند، "ئێمه له‌سه‌ردانه‌كه‌شمان بۆ ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نها پێویستمان به‌ڕاوێژكاره سه‌ربازیه‌كانى ئه‌و وڵاته هه‌یه كه له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه".
به‌وته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هێزه ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ئێستا له‌توانایاندا هه‌یه ڕوبه‌ڕوى هه‌موو ئاڵنگاریه‌ك ببنه‌وه كه ڕوبه‌ڕویان ببێته‌وه، ئه‌وه‌شى وت:"پێویستمان بەهێزی شەڕکەری بیانی نییە لەسەر خاکی وڵاتەکەمان".
به‌گوێره‌ى وته‌بێژى كۆشكى سپى، بڕیاروایه سبه‌ینێ دوشه‌ممه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى بچێته ئه‌مریكاو گرنگترین پرسى سه‌ردانه‌كه‌شى كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكایه له‌خاكى عێراق.
لەئێستادا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکا لەعێراق بونیان هه‌یه، پاشئەوەی ساڵی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا، چونكه ئه‌وكات ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا سێ هەزار بون.