شارپرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: زنجیره‌ی دەلتای ئه‌و ڤایرۆسه له 15 وڵات تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له ژماره‌ی تووشبووان مردووان له ناوچه‌كەدا بە رێژه‌ی 15% زیادی كردووه.
ئه‌حمه‌د مونزری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاویكردەوە، له‌كۆی 22 وڵاتی سنووری نووسینگه‌كه‌یان، تووشبوون به زنجیره‌ی دەلتای ئه‌و ڤایرۆسه له 15 وڵات تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له ژماره‌ی تووشبووان و مردووانی رۆژانه له ناوچه‌كه.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه و ئێستا ئاماژه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چواره‌م شه‌پۆلی ئه‌و په‌تایه له ناوچه‌كه ده‌بینین.
لەبارەی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبون و مردن بە ڤایرۆسەكە باسی لەوەكردوە، لەم مانگەدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابروو ژماره‌ی تووشبوون له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی 55% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاماری مردنیش به رێژه‌ی 15% زیادی كردووه.
ئاماژەی بەوە كردوە، ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبوەتەوە، كێشه‌ی كه‌می بوتڵی ئۆكسجین و قهرهوێلهیان هەیە و دەڵێت: خه‌ریكه زنجیره‌ی دێلتا ده‌بێته كۆپییه ههژمووندارهكهی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
س.س