لە کەركوك ٢١ داواكراو دەستگیركران

عیراق

30/07/2021‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزە هاوبەشەكانی عیراق لەسنوری پارێزگای كەركوك 21 داواكراویان دەستگیركرد.

 فەرماندەی هێزە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری هێزە هاوبەشەكانی عیراق توانیویانە لەسنوری پارێزگای كەركوك 21 داواكراو دەستگیربكەن.

بەپێی راگەیەنراوی فەرماندەیی هاوبەشەکانى عێراق رونیشكراوەتەوە، 6 لەو دەستگیركراوانە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون.

هەفتەى رابردووش هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئۆپەرسیۆنێکیان لەناو کەرکوک و دەرەوەى شارەکە دەستی پێکرد بۆ دەستگیرکردنى شانە نوستووەکانى داعش.

س.هـ